سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: کوردستان و کورد
ڕادیۆ ده‌نگی کوردستان
ماڵپه‌ڕی شه‌هید
کۆمیته‌ی ئامریکا
کۆمیته‌ی سوئید
کۆمیته‌ی نۆروێژ
کۆمیته‌ی بریتانیا
کۆمیته‌ی فینلاند
کۆمیته‌ی دانمارک
ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی یه‌کێتی لاوان
نوێنه‌رایه‌تیی یه‌کیه‌تیی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ماڵپه‌ڕی گیاڕه‌نگ
سه‌رده‌شت
کورد
بروسکه
ماڵپه‌ڕی رۆژرێژ
زاگرۆس
قادر وریا
وێبلاگی گه‌لاوێژ
وێبلاگی نه‌ورۆزی ئازادی
وێبلاگی ڕێژان
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
كوردستان و كوردنیوز:
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی حدك سه‌باره‌ت خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران،خالیدی عه‌زیزی وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌م حیزبه رایگه‌یاند كه "چ هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌حریم بكه‌ین و چ نه‌یكه‌ین، ده‌بێ قورسایی كورد دیار بێ".له لێدوانێكی دا بۆ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ئۆرگانی حیزبی دیموكراتی كوردستان، وته‌بێژی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ئه‌م حیزبه، خالید عه‌زیزی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ روانینه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولێ ده‌یه‌می سه‌ركۆماری ئێران وتی:
درێژه‌ی بابه‌ت...
ژماره 504 ڕۆژنامه‌ی کوردستان چاپ و بڵاو کرایه‌وه . تکایه بۆ خوێندنه‌وه‌ی تازه‌ترین ژماره کلیکی به‌سته‌ری خواره‌وه بکه‌ن.
http://kurdistanukurd.com/kurdi/e107_files/downloads/kurdstan%20%20504.pdf
درێژه‌ی بابه‌ت...به بۆنه‌ی كۆچی دوایی مامه قاله‌ی ده‌بباغی‌یه‌وه
به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 6ی فێوریه‌ی 2009 (18 رێبه‌ندانی 1387) مامۆستا عه‌بدولقادری ده‌بباغی ناسراو به "مامه قاله‌ی ده‌بباغی"، پاش چه‌ند مانگ نه‌خۆشی، ( له وڵاتی بریتانیا) كۆچی دوایی كرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...جه‌ماڵ ره‌حمانی خوێندكاری زانكۆی ئیسفه‌هان له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌ی شاری سنه‌وه سنه‌وه به 3 ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێراو و 8 مانگ زیندانی ته‌عزیری حوكم درا.
درێژه‌ی بابه‌ت...
قادر وریا
له سه‌ره‌تای رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا هه‌واڵده‌رییه‌كان رایانگه‌یاند كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی "بازسازی"دا، به بۆڵدزێر به‌ر بوونه گۆڕستانی خاوه‌ران و، به‌ناوی ته‌خت كردن و خۆڵ تێكردن و نه‌مام ناشتن، هه‌وڵیان داوه شوێنه‌واری گڵكۆ به كۆمه‌ڵه‌كان له‌م گۆڕستانه بسڕنه‌وه‌و، ئه‌و كێل و نیشانانه‌ی دایكان بۆ دیاریكردنی گڵكۆی جگه‌رگۆشه‌كانیان دایان نابوو، له نێویان بردوون.
درێژه‌ی بابه‌ت...بەبۆنەی پێكهاتنی سێهەمین پلینۆمی كومیتەی ناوەندییەوە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەیەنێ كە سێهەمین پلینۆمی كومیتەی ناوەندی لە رۆژانی5 تا 9 ی ڕێبەندان (24 تا 28 ی ژانویە) دا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەسڵی و جێگری كومیتەی ناوەندی لە كوردستان و دەرەوەی وڵات و، بە بەشداریی كۆمەڵێك لە سیما ناسراوەكانی رێبەریی حیزب لە دەورەكانی پێشوودا پێك هات و، لە ماوەی 5 ڕۆژ باس و دیالۆگی زیندوو دا، كار‌و ئەركە دیاریكراوەكانی جێبەجێ كرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...له‌پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ه‌وه هێزێكی نیروی ئینتزامی سه‌ر به‌هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه‌ته ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له‌وێشه‌وه رووی له مه‌رزی ده‌شتی خانێ كردووه به‌مه‌به‌ستی داخستنی ئه‌و مه‌رزه كه تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی نه‌ناسراوه، ئه‌و مه‌رزه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر "ئاوه‌كورتێ" ی سه‌ر به‌قه‌زای ماوه‌ت.
درێژه‌ی بابه‌ت...له درێژه‌ی گوشار‌و ده‌ستگیركردنی به‌ربڵاوی خه‌ڵكی شار‌و شارۆچكه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تۆمه‌تی جۆراوجۆر له لایه‌ن رێژیمه‌وه، كه‌سێك به ناوی "كاوه عه‌بدوڵڵاهی" دانیشتووی گه‌ڕه‌كی "پشت ته‌پ"ی شاری مهاباد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمه‌وه قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره كرا.
درێژه‌ی بابه‌ت...رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 2ی رێبەندان، ساڵڕۆژی رووداوێكی گرینگ و مێژووییە كە لە باری گرینگی و نرخ و بایەخەوە لە مێژووی نەتەوەی كورددا بەرزترین جێگەی گرتووە. لەم رۆژەدا لە ساڵی 1324ی هەتاوی (1946ی زایینی) یەكەم حكوومەتی كوردی بە شێوەی كۆماری لە لایەن پێشەوا قازی محەممەدی نەمرەوە لە شاری مەهاباد دامەزرا.
درێژه‌ی بابه‌ت...دوكتور ئارەش و دوكتور كامیار عەلایی دوو پزشكی كوردی خەڵكی كرماشان بە تاوانی كاركردن بۆ رووخاندنی هێمنانەی كۆماری ئیسلامی لە سەریەك بە 9 ساڵ زیندان مەحكوم كران. بە گوێرەی حوكمەكە دوكتور ئارش بە 6 ساڵ و دوكتور كامیار بە 3 ساڵ زیندان حوكم دراون.
درێژه‌ی بابه‌ت...له كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا به ئاماده‌بوونی ملیۆنان هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی و كه‌سایه‌تییه جیهانیه‌كان و خێزانی سه‌رۆكانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما وه‌ك 44 ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كه‌م سه‌رۆكی ره‌شپێست له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا سوێندی یاسایی خوارد.
درێژه‌ی بابه‌ت..."هوشیار زێباری" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی فیدڕاڵ به فه‌رمی سه‌ردانی "تورکیا" ده‌کات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پایه‌به‌رزی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه.
درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌پێی هه‌واڵێک که به کۆمیته‌ی دیفاع له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد له تورکیه گه‌یشتووه، شه‌ش بنه‌ماڵه له په‌نابه‌رانی سیاسیی کورد که له ئۆفیسی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران- تورکیه به که‌یسی "شیمالی عێراق" ناسراون، شه‌وی رابردوو 31ی پووشپه‌ڕی 1387ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ربه 21ی ژووئیه‌ی 2008ی زایینی،له‌کاتێکدا ده‌یانه‌ویست له رێگای ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه وڵاتی یۆنان و
دیمانه: ره‌سه‌ن ره‌مزی - هێمن لهۆنی
سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت و تێڕوانینی توركیا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ردانی وه‌فدی توركیا بۆ عێراق و گرنگی په‌یوه‌ندی و دیداری به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی توركیا و دروستنكردنی زه‌مینه‌یه‌كی نوێ له‌نێوان كورد و توركیادا، كاریگه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولادا و كێشه‌ی كورد له توركیا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تر رۆژنامه‌ی رۆژنامه ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌همه‌ت مێتنه‌ری راوێژكاری پێشووی ئه‌ردۆگان سازكردوه.
درێژه‌ی بابه‌ت...دوكتوور قاسملوو سیمبولی یه‌كگرتوویی ریزه‌كانی گه‌لی كورده. ئه‌گه‌ر درێژه‌ده‌رانی رێبازی قاسملوو ته‌نیا ئه‌و رێنوێنیه‌ی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه له به‌ر چاو بگرن كه ده‌ڵێ: دێموكرات ئه‌و كه‌سه‌یه كه رێز بۆ بیر‌و باوه‌ڕی جیاواز له خۆی داده‌نێ، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی كورد ئه‌وڕۆكه تووشی ئه‌و پڕش‌و بڵاوییه نه‌ده‌بوو.
شه‌هید ئاوه، تینوێتی زه‌وی ده‌شکێنێ
په‌نجه و ده‌سته ، ئازاری خاک راده‌ژێنێ شه‌هید باڵای به قه‌د باڵای کوردستانه
دڵی ئازادی و، به‌یداخی لوتکه‌ی هه‌ڵوێستی ئینسانه‌ئینسانه‌ئینسانه
با22ی پووشپه‌ڕ،یادله‌شه‌هید و رۆژی په‌یمانی نوێ بێ. دوکتۆر قاسملوو له ڕێبازی دا زیندوه
درێژه‌ی بابه‌ت...
كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی ئێران له یادكردنه‌وه‌ی ساڵه وه‌ختی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی‌دا، مۆمێك داگیرسێنن.
بیست‌و دووی پووشپه‌ڕی هه‌ر ساڵێك، رووداوه خوێناوییه‌كه‌ی13ی ژوئیه‌ی ڤییه‌ن ده‌خاته‌وه بیری خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان.
له‌سه‌ر بانگهێشتنی رێكخراوی ئه‌نتێرناسیۆنال سوسیالیست هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز خالید عه‌زیزی به‌شداری له 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئه‌م رێكخراوه‌یه له یونان كرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...درێژه‌ی بابه‌ت...به ئاگاداریی بیروڕای گشتیی ده‌گه‌یه‌نین كه كاتژمێر 4بۆ5ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی پووشپه‌ڕ، دوو هاوڕێی حیزبیمان له گه‌ڕه‌كی به‌ردبڕانی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گه‌مارۆ ده‌درێن‌و ده‌درێنه به‌ر ده‌سڕێژ.
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 488 بڵاو کرایهوهڕۆژنامهی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاته ده‌ر.
رۆژی چوار شه‌ممه 22/3/1387 ئه‌ندامێکی له مێژینه‌ی حیزب به ناوی کاک"ئه‌حمه‌د مه‌حمودیان "خه‌ڵکی گوندی شاوانێ سه‌ر به شاری شنۆ له نه‌خۆشخانه‌ی موته‌هه‌ری شاری ورمێ به هۆی نه‌خۆشی شه‌کره له ته‌مه‌نی 74ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان!
حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كارێكی دزێو‌و دوور له ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تی، له‌لایه‌ن كه‌س یان كه‌سانێكی نه‌ناسراو، سه‌ر گلكۆی شه‌هید عوسمان ره‌حیمی كه كه‌سایه‌تی‌یه‌كی ناسراوی حیزب‌و
دوابه‌دوای جیهاده‌که‌ی خومه‌ینی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان، شاڵاوی داروده‌سته‌ی به‌سیجی و پاسدار و حیزبوڵڵا و جیهادی و فرقه جۆراوجۆره‌کانی چه‌کداری سه‌ر به ڕژیم بۆ کوردستان، به شێوه‌یه‌کی مه‌غوول‌ئاسا ده‌ستی پێ‌کرد و ده‌ستیان به ڕه‌شه‌کوژی و کوشتاری به کۆمه‌ڵ و گولله‌باران کردنی ژن و پیاو و منداڵ و پیری کوردستان کرد و له هیچ کرده‌ویه‌کی ناحه‌ز ده‌رحه‌ق به گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خۆیان نه‌پاراست.
لوقمان زه‌هرایی
له نیوه شه‌و تێپه‌ڕ بووه وخه‌و له چاوانم زڕاوه. زۆر حه‌ول ده‌ده‌م خه‌وم لێ بکه‌وێ، به ڵام بێ سوده. له سه‌ر ته‌خته خه‌وه‌که‌م دێمه خوار وده‌چم بڕێک ئاو ده‌خۆمه‌وه و سه‌رێک به ژووری کچه‌کانم کانیاو وکازیوه که وێنه‌ی دوو په‌پوله له باوه‌شی خه‌ودان دا ده‌که‌م تاکوو بزانم مه‌لافه‌که‌یان له خۆیان نه‌کردۆته‌وه.
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر که له‌لایه‌ن ئه‌نستیتۆی کورد له پاریس سه‌باره‌ت به ره‌وشی کوردانی باکووری کوردستان له دوو رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی:INTERNATİONAL HERALD TRİBUNE و LEMONDE که هه‌ر دوو رۆژنامه‌که لاپه‌ره‌یه‌کی ته‌واویان بۆ ته‌رخان کردبوو و له ناو واژۆ که‌رانی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا که‌سایه‌تیه ناسراوه‌کانی ئورووپا و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی" ده‌ته‌په" و
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 486 بڵاو کرایه‌وه
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاته ده‌ر .
ڕۆژنامه‌ی کوردستان
رۆژی 4شه‌م 1/3/ 1387ته‌رمی خوشکه په‌ریزاد له لایه‌ن ناوه‌ندی 3ی کوردستان و دۆستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه دڵ پڕ خه‌مه‌که‌ی به مه‌به‌ستی به خاک سپاردن له گۆڕستانی شه‌هیدان به‌ره‌و کۆیه به‌دره‌قه کرا ، له لایه‌ن ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی حیزب وهاوڕێیانی کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه پرهه‌سته‌کانیان له ئازادی و ئامیریه زه‌وی سپی و کۆیه پێشوازێکی که‌م وێنه‌ی لێ کرا وله نێو کۆڕی یاران دا له گۆڕستانی شه‌هیدان له نزیک قه‌ڵای دیموکرات به خاک سپێردرا .و له قه‌ڵا له لایه‌ن هاوسه‌نگه‌ران و بنه‌ماڵه‌که‌یانه‌وه سه‌رخۆشی کرا . ناوه‌ندی 3ی حیزبی دێموکراتی کوردستان
به‌بۆنه‌ی کۆچی دڵته‌زێنی خاتوو په‌ریزاده‌وه سه‌ره‌خۆشی له هاورێی به‌رێز کاک عوسمان شێخانی ( ره‌سووڵی ) و ناوه‌ندی 3ی کوردستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان' هه‌موو که‌س و کاری خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و هیوای چاک بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زوتر بۆ برنداره‌کان به‌ئاوات ده‌خوازین.
به‌رێوه‌به‌ری وڵاتی رۆژ
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کاوه ئه‌مین وتووێژێکی له‌گه‌ڵ "موهه‌ندیس حاجی ئه‌حمه‌دی" سه‌رۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک پێکهێناو له رۆژنامه‌ی "رووداو"دا بڵاو کرایه‌وه، به‌هۆی گرینگیی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که دیمانه‌که‌یان له خۆوه گرتووه‌و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له پێوه‌ندیداره‌کانی شۆرشی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی دێمۆکرات له ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاوی دا، ماڵپه‌ری رۆژرێژ بۆ خستنه‌رووی بۆچوونه‌کانی به‌رێز حاجی ئه‌حمه‌دی له‌مباره‌وه، به‌شێک له‌و دیمانه‌یه بڵاو ده‌کاته‌وه.
له شاری "زاخۆ"ی هه‌رێمی کوردستان مناڵێک له‌دایک بووه که له ده‌ست و پێ بێبه‌شه و به‌وته‌ی باوکی ژیانی ئاساییه‌و ته‌نیا له‌سه‌ر پشت ژیر ده‌بێته‌وه.
باوکی که‌ره‌م ده‌ڵێ: "به‌رله‌وه‌ی که‌ره‌م له‌دایک بێ، مناڵێکی ترمان بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا 9 کاتژمێر ژیا‌و گیانی له‌ده‌ستدا.
خالید عه‌زیزی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب، ئاكامی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی تاووتوێ كرد‌و گه‌شبینی خۆی بۆ به‌ره‌و پێش چوونی دیپلۆماسی حیزب له ئورووپا‌و ئه‌مریكا ده‌ربڕی.
|
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27/2/1387 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ 16/5/2008 ی زایینی هاووڵاتی " کاوه عه‌زیزپوور " کوڕی " عومه‌ر " ته‌مه‌ن 25 ساڵه خه‌ڵکی ئاوایی " دریاز" ی ناوچه‌ی شاروێران"ی مه‌هاباد که ماوه‌ی زیاتر له 2 ساڵ بوو له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌هاباده‌وه به‌تاوانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌ستگیر وزیندانی کرابوو و له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه به‌هۆی ئه‌شکه‌نجه‌ی دژی گه‌لییه‌کانی ئیتلاعاتی مه‌هاباد تووشی سه‌کته‌ی مێشک هاتبوو و ،
بینه‌رانی به‌رێزی" کوردکاناڵ" ئاگادارده‌که‌ینه‌وه که شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه 27/2/1387 ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر 16/5/2008 له تلویزیۆنی " کوردکاناڵ " کۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێز کاک "سمایل بازیار" له سه‌ر " خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ سوسیالیزمی دێموکڕاتیک " بڵاو ده‌بێته‌وه ، تکایه ئاگادار بن ودۆستان وئاشنایانتان ئاگادار بکه‌نه‌وه .
ئێران هاووڵاتیان ئاگادارده‌كاته‌وه سنووره‌كه جێبهێڵن
،
به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر كوێستانه‌كانی مه‌نگوڕایه‌تی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌تییه‌وه به‌سبه‌ی راگه‌یاند: "ماوه‌ی چوار رۆژه سوپای پاسدارانی ئێران هێزێكی زۆری هێناوه‌ته سه‌ر سنووری هه‌رێمی كوردستان‌و هاووڵاتیانی سنوره‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێویسته هه‌رچی زووه كوێستانه‌كانی مه‌نگوڕایه‌تی چۆڵبكه‌ن چونكه به‌نیازه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه".
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 485 بڵاو کرایه‌وه
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاته ده‌ر .
ڕۆژنامه‌ی کوردستان
هه‌وڵی كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌كاتی بژاردنی ده‌نگه‌كانی ده‌وره‌ی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی هه‌شته‌م دا به مه‌به‌ستی بردنی كاندیدای به‌ستراوه به خۆیان بۆ موجلیس،
له دوو حه‌وزه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاری ئه‌یوانی رۆژئاوا‌و شنۆ‌و نه‌غه‌ده، له كوردستان له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی‌و به‌ربه‌ره‌كانیی خه‌ڵكی ئه‌و شار‌و ناوچانه به‌ره‌وروو بوو.
هه‌وڵی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌ڵایساندنی شه‌ڕی ئایینی له كوردستان مه‌حكووم ده‌كه‌ین
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێمان گه‌یشتوون دام‌و ده‌زگا ئیتلاعاتی‌و سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، خه‌ریكی پیلانگێڕی بۆ به‌گژیه‌كدا كردنی په‌یڕه‌وانی ئایننه جۆرا‌وجۆره‌كان له كوردستانن. حه‌وتوویه‌ك له‌مه‌و به‌ر ماڵپه‌ڕی "كوردستان‌و كورد" په‌رده‌ی له سه‌ر پیلانێكی وه‌زارتی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لادا‌و رای گه‌یاند:
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 484 بڵاو کرایه‌وه
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاته ده‌ر .
ڕۆژنامه‌ی کوردستان
کوژران و برینداربوونی چه‌ند که‌س له خه‌ڵکی ناوچه‌ی پیرانشار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین
رۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 12 ـ 04 ـ 2008 کۆمیته‌ی لینشۆپینگی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی ته‌شکیلاتیان بۆ به‌رێز حه‌مه‌ره‌سووڵ که‌ریمی ئه‌ندامی هه‌ئیه‌تی ئیجرایی کۆمیته‌ی سوئێد
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی میدیا ژماره 333 لاپه‌ره‌ی 11
خالید عه‌زیزی ـ وتوبێژی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان: بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ پژاک ئه‌مری واقیعه له کوردستان.
ئێمه له حیزبی دێموکراتی کوردستان بنه‌مای چه‌پ و لیبرالیشمان هه‌یه.
هیچ حیزبێک نابێ شه‌رعیه‌ت له حیزبێکی دیکه وه‌رگرێت.
درێژه‌ی وتووێژی رۆژنامه‌ی میدیا
دیمانه: شه‌هرام عه‌بدوڵڵا
له ماوه‌ی رابردوودا‌و دوای پانزه مانگ له له‌تبوونی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌و باڵه‌ی كه به نوێنه‌رایه‌تیی عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده له‌تبوونی حیزبیی راگه‌یاند، چوارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حیزبیی به‌ست، كه تێیدا لیژنه‌یه‌كی پارێزگاریی له پێڕه‌وی ناوخۆی حیزب له رێبه‌رانی پێشووی حیزب پێكهاتووه وه‌كو عه‌بدوڵای حه‌سه‌نزاده له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی ده‌كات، چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له ئاستی سه‌ركردایه‌تی‌و ناو‌و پێكهاته‌و به‌رنامه‌كانی حیزب‌دا پێك هاتووه، ئه‌و هۆكاری گۆڕانكارییه‌كان لێكده‌داته‌وه.
"پاش ده‌ستپێكردنی یه‌كه‌م گورزی ئه‌مه‌ریكا، سه‌دام ده‌ستی كرده گریان‌و قورئان خوێندن" پاسه‌وانێكی تایبه‌تی سه‌دام حسێن، ئاشكرایكرد هه‌موو پلانه‌كانی سه‌رۆكی پێشووی عێراق، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شكستی هێناوه‌و هه‌ڵهاتنی به‌كۆمه‌ڵی فه‌رمانده‌و سه‌ربازه‌كانی‌و پچڕانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان، بوونه‌ته هۆی رووخانی خێرای ڕژێمی به‌عس‌و كه‌وتنی به‌غدای پایته‌خت.
دوانیوه‌رۆی رۆژی شه‌ممه 10ی خاكه‌لێوه‌ی 1387ی هه‌تاوی، بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی شه‌هیدانی كوردستان له بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموكراتی كوردستان رێوره‌سمێك به‌رێوه چوو.

ئه‌ی شه‌هیدان ئه‌ی شه‌هیدان
نامرێ ناو و نیشانتان
ئێوه‌بوونه رێبه‌ری ئێمه
بوونه پشت‌و سه‌نگه‌ری ئێمه
وێنه: رێژان بلۆگفا
به بۆنه‌ی پێكهاتنی یه‌كه‌مین پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی تێكۆشه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستان!
به خۆشحاڵییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه پلینۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی چاره‌یه‌می حیزبی دیموكراتی كوردستان، دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی چه‌ندین ئه‌رك‌و كاری گرنگ‌و بڕیاردان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس،

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سربیا رایگه‌یاند: بۆچی ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ به‌ره‌سمی ده‌ناسن، ئاماده نین پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كانی عیراق بكه‌ن؟.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا بۆ خوێندكارانی ڤێتنام، "ڤۆك یريمیچ" عیراقی به سربیا شوبهاندووه‌و رایگه‌یاندووه: بۆچی له‌كاتێكدا سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ له سربیا پشتیوانی لێده‌كرێت، نابێت پشتیوانی له دابه‌شبوونی عیراق و سه‌ربه‌خۆیی كورده‌كان بكه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سربیا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: پرسیاری كردووه سه‌باره‌ت به كورده‌كانی عیراق كه سه‌دام كیمیابارانی كردوون و لێی كوشتوون، پرسیاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بووه بۆچی عیراق دابه‌ش نه‌كراوه‌و سه‌ربه‌خۆیی به كورده‌كان نه‌دراوه.
وتیشی: زۆرجار وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی منیان نه‌داوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێكجار ده‌ڵێن دابه‌شكردنی عیراق یارمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری نادات له ناوچه‌كه‌دا .
![]() |
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆردوومانی سوپای ئێرانی بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی سه‌ر به قه‌زای قه‌ڵادزێی ئیدانه كرد.
له‌م باره‌یه‌وه گوته بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ماوه‌ی سێ رۆژه ئێران تۆپبارانی ژماره‌یه‌ك گوند ده‌كات له ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزێ، ئه‌و كرده‌وه‌یه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه و نیگه‌رانیه‌كی زۆریشی له‌لای خه‌ڵكی كوردستان دروست كردووه.
هه‌روه‌ها گوته بێژه‌كه ئاشكرایكرد، ئێمه ئه‌و تۆپبارانه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داواش ده‌كه‌ین به‌زووترین كات رابگیرێ.
گووته بێژێك به‌ناوی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
22/03/2008
حزبی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی دوو ڕۆژه ئاماده‌كاری بۆ پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات به‌لاَم هێزه‌كانی پۆلیسی تو
ركیا ڕێگایان پێ نه‌داون و له ئه‌نجامدا شه‌ڕوپێكدادان له نێوان هاولاَتیان و هێزه‌كانی پۆلیسدا هه‌ڵگیرساوه.
له‌وباره‌یه‌وه (سه‌دیق گول) ڕۆژنامه‌نوسی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله‌ی توركیا به نه‌وای ڕاگه‌یاند:
سه‌دیق گول
سه‌رچاوه: رادیۆ نه‌وا
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌ک دا وێڕای ئیدانه‌كردنی په‌لاماردانی هاوڵاتیانی كورد له شاری "قامشلۆ"ی رۆژهه‌ئاوای كوردستان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردۆته‌وه كه ناكرێت بێده‌نگ بین له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا داوا له سه‌رۆك كۆماری سوریا "به‌شار ئه‌سه‌د" كراوه بۆ ده‌ستینشانكردن و به سزاگه‌یاندنی تاوانباران لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه‌دا بكات. ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌یه:-
![]() |
| Thursday, March 20, 2008 |
| چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو به‌ئاسمانی قه‌ندیلدا سوڕانه‌وه به‌درێژایی شه‌وی رابردوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی ئێران چه‌ند گوندێكی شارۆچكه‌ی ژاراوه‌یان تۆپباران كرد |
دیاری محه‌مه‌د (سبه‌ی): سه‌رچاوه . سبه‌ی |
PNA- به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د/سلێمانی- له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هۆڵی به‌وڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كه هه‌ریه‌ك له لیوا سه‌یفه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی و عه‌مید حه‌سه‌ن نوری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی عه‌مید هه‌لًَكه‌وت عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك ئاماده‌ی بوون، به وردی باس له ورده‌كاریه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 10/3ی به‌رده‌م ئوتێلی سلێمانی پاڵاس و ناو و ێنه‌ی ئه‌نجامده‌ران و هاوكاران و په‌یوه‌نداره‌كانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیه ئاشكرا كرا.
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان!
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز‌و ساڵی 2708ی كوردی (1387ی هه‌تاوی)و، ده‌ست پێكردنی ساڵێكی نوێ، به گه‌رمی پیرۆزباییتان لـێ‌ده‌كا‌و، بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی نیشتمانه‌كه‌ی‌و له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، هه‌ر وه‌ها بۆ خه‌ڵكی ئێران له‌م ساڵه نوێ‌یه‌دا، به‌ره‌وپێشچوون له خه‌بات‌و تێكۆشان له پێناوی ئازادی، دیموكراسی‌و مافه‌ره‌واكانیان دا به ئاوات ده‌خوازێ.
هه‌ژير.ب.ش
ده‌ک به خێر هاتی قه‌ده‌مت پیرۆز............... جێژنی کۆنی کورد، جێژنه‌که‌ی نه‌ورۆز
نه‌ورۆزه، نه‌ورۆز ژیانه‌وه‌یه، هه‌ر وابووه و هه‌ر وا ده‌بێ، مێژوو ده‌چه‌رخێ، دووپات ده‌بێته‌وه، به‌فر ده‌توێته‌وه، خونچه ده‌پشکوێ، هاتنی گه‌رمای به‌تین، سه‌هۆڵبه‌ندانی ناهومێدی ده‌توێنێته‌وه. له زستانێکی تووشه‌وه، به‌ره‌و پیری به‌هارێکی رازاوه و شنه‌ی بای به‌هاری و تارای گوڵه‌کانی مانگی گوڵان،
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 482 بڵاو کرایه‌وه
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که له کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاته ده‌ر .
ڕۆژنامه‌ی کوردستان
ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له تورکیه
ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان!
کادر، پێشمه‌رگه،ئه‌ندام‌و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان!
هه‌روه‌ک له به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبه خه‌باتکاره‌که‌ماندا ئیشاره‌ی پێکراوه، له رۆژانی16 تا 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1386ی هه‌تاوی، به‌رامبه‌ر به 6 تا 13ی مارسی 2008ی زایینی، له به‌رنامه‌یه‌کی چڕوپڕ‌و به نێوه‌رۆکدا کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب به‌رێوه‌چوو.
هه‌روه‌ک ئومێد ده‌کرا‌و چاوه‌روان بووین، گه‌لێک بابه‌تی گرینگ‌و په‌یوه‌ندیدار به کێشه‌ی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌مان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌گشتی‌و کار‌و تێکۆشانی داهاتووی حیزب به‌تایبه‌تی، هاتنه‌به‌ر باس‌و به‌پێی پێویست میکانیزمی گونجاویان بۆ ده‌ست نیشانکرا‌و له هه‌مان کاتدا رێکاره پراکتیکه‌کانی گه‌ێشتن به ئامانجه‌کانی گه‌ل‌و حیزب که له دروشمی سه‌ره‌کیماندا "دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ" دا کۆ ده‌کرێته‌وه، ده‌ستنیشان کرد.
ئێمه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کورستان له وڵاتی تورکیه، وێرای پیرۆزبایی خۆمان به‌بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتووانه‌ی کۆنگره‌ی چارده‌یه‌می حیزب‌و، له هه‌مانکاتیشدا له‌گه‌ڵ حیزب‌و گه‌له‌که‌مان بۆ جارێکی دیکه په‌یمان نوێ ده‌که‌ینه‌وه تا وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانمان له خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وام دابین‌و ئاماده‌یی خۆمان بۆ هه‌ر ئه‌رکێک که له‌لایه‌ن حیزبه‌وه پێمان بسپێردرێ ده‌رده‌بڕین.
سڵاو له شه‌هیدانی کوردستان.
بۆ پێشه‌وه تا وه‌دیهێنانی دروشمی سه‌ره‌کیمان "دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ"دا.
سڵاو له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، دامه‌زرێنه‌ری یه‌که‌م کۆماری کوردستان.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له تورکیه
16ی مارسی 2008ی زاتتنی
25ی ره‌شه‌مه‌ی 1386ی هه‌تاوی
خه‌ڵكی ئازادیخوازی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان!
ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستان!
گه‌لانی خه‌باتگێڕی ئێران!
دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له سه‌رانسه‌ری جیهان!
به خۆشحاڵی‌و شانازی‌یه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه چوارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان دوای هه‌شت رۆژ كاروتێكۆشان، به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24ی ره‌شه‌مه‌ی 1386 (14ی مارسی 2008) سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێنا. له كۆنگره‌ی چوارده‌یه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان دا نزیكه‌ی دووسه‌د ئه‌ندام له نوێنه‌رانی كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب، ئه‌ندامانی رێبه‌ریی پێشوو، و نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی حیزب له باشووری كوردستان‌و وڵاتانی جۆرا‌وجۆری جیهان
كوردستان‌و كورد: له رۆژانی 6 تا 13ی مارسی 2008 (16 تا 23ی ره‌شه‌مه‌ی 1386) چارده‌یه‌مین كۆنگره‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.له رێوره‌سمی ده‌ست پێكردنی كۆنگره‌دا، جگه له ئه‌ندامانی رێبه‌ری‌و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی كۆنفرانسه‌كانی حیزب له كوردستان‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چه‌ندین تێكۆشه‌ری له‌مێژینه‌و كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌كانی شه‌هیدانی حیزب به‌شدار بوون.
ئاسایشی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی زیاتر له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی دوێنێی سلێمانی، به‌دوای گه‌نجێكی گومانلێكراودا ده‌گه‌ڕێت.
سلێمانی، ئاوێنه: له‌ڕاگه‌یاندنێكی ئاسایشی سلێمانیدا كه وێنه‌ی گه‌نجه گومانلێكراوه‌كه‌ی پێوه‌یه‌و به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی، ئاڕاسته‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن كراوه، تیایدا داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و گومانلێكراوه‌وه هه‌یه زانیارییه‌كانی بگه‌یه‌نێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی‌و په‌یوه‌ندی بكات به‌ژماره ( 106 )ه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه 10ی ئادار خۆكوژێك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له‌به‌رده‌م سلێمانی پاڵاس خۆی ته‌قانده‌وه. به‌پێی دوا ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه یه‌ك له‌پاسه‌وانانی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ كوژراوه‌و 31 هاوڵاتیش بریندارن، دوان له‌برینداره‌كان باری ته‌ندروستییان مه‌ترسیداره، 29كه‌ی تریشیان برینه‌كانیان سووكه.
اعضای شورای امنیت سازمان ملل متحد هم اکنون در نیویورک تشکیل جلسه داده اند تا برای قطعنامه پیشنهادی فرانسه و بریتانیا درباره پرونده هسته ای ایران رای گیری کنند.
درێژه‌ی بابه‌ت... ![]() |
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ده‌ركردنی ئه‌و كۆمه‌ڵه ئێرانیه به‌رهه‌ڵستكاره‌ی كه ئێستا له عێراقن، ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی كۆماری عێراقیش له‌كاتێكدا دێت كه ده‌ركردنی گروپی "مجاهدین خلق ایران" داوایه‌كی سه‌ره‌كی ئێرانه.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی رۆیته‌رز، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ (مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد) سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵه‌ی مجاهدین خلق ایران كه گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ی به‌رهه‌ڵستكاری وڵاتی ئێرانه، گروپێكی تیرۆریستین، ئاماژه‌شیدا كه به‌پێی ده‌ستوری عێراق نابێت ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له عێراق دا بمێنن.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ، ئه‌مرۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد له گه‌ل شاندێكی پایه به‌رز گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی ئێراق، ئه‌م سه‌ردانه به سه‌ردانێكی مێژوویی داده‌نرێت كه یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئێرانییه دوای شۆرشی ئێرانی ئیسلامی سالی 1979 سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
|
مامۆستایه‌کی ئایینی کورد که له خۆپێشاندانه‌که‌ی شاری ئامه‌د ( دیاربه‌کر ) دا قورئانی
هێنا‌بوو تکایه په‌ل کێشی دادگا کرا . مه‌لا محی‌الدین ئه‌ر یڵماز که به‌شداری کردبوو له خۆپێشاندنه‌که‌ی شاری" ئامه‌د"ی باکوری کوردستان دژ به هێرشی ئه‌رته‌شی تورکیه بۆ سه‌ر خاکی هه‌رێمی کوردستان ناوبراو قورئانی به‌رز کرده‌وه و دژی له‌شکر کێشیه‌که‌ی ئانکارا لێدوانێکی پێشکه‌ش به به‌شدار بوانی خۆپێشاندانه‌که کرد و به‌توندی ناره‌زایه‌تی خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌رفرۆشیه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیه ده‌ربری.
هه‌رله‌و پێوه‌ندییه دا له‌دژی مه‌لا محی‌الدین دۆسیه‌ی تاوانباری کرایه‌وه ناوبراو به تاوانی‌هه‌وڵدان بۆ دروست کردنی رێکخستنێکی ترۆریستی دوای بانگ هێشتنی بۆ دادگا ده‌ستبه‌سه‌رکرا.پێویسته بگوترێ مه‌لا محی‌الدین له لێدوانه‌که‌ی دا گوتبووی ئه‌گه‌ر" ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان " موسڵمان با مافی مرۆڤی پێشێل نه‌ده‌کرد.
هه‌ریه‌كه له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا رایانگه‌یاند، پشتیوانی هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه و
نۆ وڵاتی دیكه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆ كراوه‌ته‌وه بۆ سه‌پاندنی سزای تازه به‌سه‌ر ئێران‌دا،واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزادانی ئێران په‌سه‌ند بكات.
له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند به‌رپرسێكی به‌ریتانی و فه‌ره‌نسی رایانگه‌یاند،چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا سزای تازه به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێرێ چونكه ره‌زامه‌ندی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ده‌ست هاتووه.
له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رایگه‌یاند،له‌نده‌ن وپاریس دواهه‌مین گۆڕانكاریان له پڕۆژه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه به‌و هیوایه‌ی ره‌زامه‌ندی گشت وڵاتان ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌ده‌ست بێنن.
له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌ری لیبیا رایگه‌یاند،به‌و داڕشتنه‌ی ئێستاوه لیبیا پڕۆژه یاساكه‌ی به‌دڵ نیه و نوێنه‌ری ئه‌ندۆنیسیاش نیگه‌رانی توندی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا له باره‌ی پڕۆژه یاساكه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه به‌ریتانیا و فه‌رنسا پڕۆژه بڕیارێكیان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كردوه كه به‌گوێره‌ی ئه‌و پڕۆژه نوێ‌یه چه‌ند سزایه‌كی دیكه به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێت،له‌وانه توندكردنی چاودێری له‌سه‌ر دامه‌زراوه داراییه‌كانی ئێران و پشكنینی ئه‌و فڕۆكه و كه‌شتیانه‌ی كه له ئێرانه‌وه ده‌رده‌چن یا به‌ره‌و ئێران ده‌چن هه‌روه‌ها چاودێرییه‌كی توند بخرێته سه‌ر سه‌فه‌ری ئێرانیه‌كان و هێنانی هه‌مو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له به‌كارهێنانه ناوه‌كی و مه‌ده‌نیه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێن. http://www.peyamner.com/details.aspx?l=1&id=46939
درێژه‌ی بابه‌ت...

ئامانجی هێرشی توركیه له‌نێوبردنی ئه‌زموونی باشووری كوردستانه
هاونیشتمانه به‌ڕێزه‌كان!
كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جیهانی‌یه‌كان!
ئه‌رته‌شی توركیه له‌م رۆژانه‌ی دوایی‌دا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ربڵاوتر كردوه. ئه‌گه‌ر جاران زیاتر به فرۆكه‌و تۆپخانه‌ی دوورهاوێژ بنكه‌و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی ئاگرباران ده‌كرد، ئه‌م جاره نیازی راسته‌قینه‌ی خۆی له‌و په‌لاماره نیزامی‌یه ئاشكرا كردوه‌و وێرای بۆمبارانی هه‌وایی‌و هێرشی وشكانیشی ده‌ست پێ‌كردوه‌و رێگا‌و پرد‌و نوخته گرنگه ئابووری‌یه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشی داوه‌ته به‌ر په‌لامار. تا نووسینی ئه‌م به‌یاننامه‌یه لانی كه‌م چوار پردی گرنگ‌و چه‌ند رێگای هاتوچۆی تێك‌و پێك داون‌و به میلیون دۆلاری زیان به هاونیشتمانانی باشووری كوردستان گه‌یاندوه.
به‌و پێیه ئامانجی په‌لاماری ئه‌رته‌شی توركیه بێ‌په‌رده خۆی نواندوه. گریلاكانی p.k.k بیانوویه‌كن‌و مه‌به‌ست نائه‌من كردنی ئه‌و ته‌نیا ناوچه ئارامه‌ی عیراق‌و پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه. له‌و حاڵه‌دا ئه‌ركی نیشتمانپه‌روه‌رانی كورد روون‌و قورس‌و هه‌ر له‌و كاته‌دا پیرۆزه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیه به‌دژی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ستی داوه‌ته په‌لامار‌و ده‌یه‌وێ زه‌بر له ته‌واوه‌تی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد بدا، ئه‌ركی تێكۆشه‌رانی رێگای رزگاریی كوردستانیشه كه هه‌موو تێ‌بینی‌و جیاوازی‌یه‌كی بیروڕا وه‌لا بنێن‌و یه‌كپارچه بۆ راوه‌ستاندن‌و ته‌واوكردنی ئه‌و په‌لاماره بكه‌ونه كار.
ئاواتی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان‌و هه‌م هێزه وڵاتپارێزه‌كانی كورد ده‌ستی هاوكاری بده‌نه ده‌ستی یه‌كتر‌و به هه‌مووان ئه‌و په‌لاماره نیزامی‌یه كه هه‌ڕه‌شه له دوارۆژی هه‌مووان ده‌كا پووچه‌ڵی بكه‌نه‌وه. ئه‌ركی رێبه‌رایه‌تیی كورد له باشووری كوردستانیشه كه رێگا بۆ دیفاعی هاوبه‌شی هه‌موو كورد له ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌رێمه خۆش بكا‌و ده‌ره‌تانی به‌شداری له‌و به‌رگری‌یه ره‌وا‌و نه‌ته‌وه‌یی‌دا بۆ هه‌مووان بڕه‌خسێنێ. حیزبی دێموكراتی كوردستان ئاماده‌یی خۆی بۆ به جێگه‌یاندنی هه‌ر ئه‌ركێك كه له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا بكه‌وێته سه‌رشانی راده‌گه‌یه‌نێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ر له‌و كاته‌دا ئاره‌زوو ده‌كا رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و وڵاته بڕیار به‌ده‌سته‌كانی جیهان به تایبه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نفووزی خۆیان بۆ وه‌ستاندنی په‌لاماری توركیه به‌كار بێنن‌و رێگا نه‌ده‌ن ناوچه‌كه‌مان بكه‌وێته نێو ئاگری شه‌ڕێك كه ئاكامه‌كه‌ی بۆ هیچ كه‌س روون نیه‌و ره‌نگه هیچ لایه‌نێكیش له زه‌ره‌ر‌و زیانه‌كانی له ئه‌مان دانه‌مێنێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
له‌م دیداره‌دا كه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێری خایاند باس له بارودۆخی سیاسیی كوردستان‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌و پێشهاته‌كانی داهاتوو كرا‌و هه‌ر دوو لا سه‌رنجی خویان له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی پێوه‌ندییان به وه‌زعی كوردستانه‌وه هه‌یه ده‌ربری.
كوردستان‌و كورد: ماوه‌یه‌كه مادده‌یه‌كی سڕكه‌ری نوێ به‌ناوی "پان پراگ" هاتۆته بازاری ئێرانه‌وه كه هه‌رزان بایی‌یه‌و زۆر به رێك‌و پێكی پێچراوه‌ته‌وه.

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو، هه‌واڵی به‌ردباران کرانی کیژێکی ته‌مه‌ن 14 ساڵه به ده‌ستی باوکی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ماڵپه‌ریکی ره‌سمی دا بڵاو بۆوه، ئه‌م هه‌واڵه له ژێر ناوی،
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژماره 480 بڵاو کرایه‌وه
ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ ئێران که له کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه، له ژێر چاپ هاته ده‌ر .
ڕۆژنامه‌ی کوردستان
كوردستان و كورد: له چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو كه‌س له شاری بۆكان له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مادده سڕكه‌ره‌كاندا كوژران. رزگار ته‌مه‌ن 26 ساڵه فرۆشیاری ماده سڕكهرهكانله لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا و جه‌عفه‌ر كوڕی سه‌عدون خه‌ڵكی میراوێ ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ش له لایه‌ن دایكی و چه‌ند موعتاده‌وه كوژراوه. پێَویسته بگوترێ دایكی جه‌عفه‌ر فرۆشیاری ماده سڕكه‌ره‌كانه‌و به دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی به‌رهه‌ڵستی دایكی بۆته‌وه، له لایه‌ن دایكی و چه‌ند موعتاده‌وه كوژراوه‌و جه‌سته له‌ت و په‌ت كراوه‌كه‌ی فڕێ دراوه‌ته مه‌یدانی حه‌یوانانی شاری بۆكان.
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی
به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی هاورێ "کاک محمد گادانی"یه‌وه
هه‌واڵی کۆچی دوایی هاورێ‌و هاوسه‌نگه‌ری له‌مێژینه‌مان کاک "محمد گادانی" به‌دڵێکی پڕ له ماته‌مه‌وه پێگه‌یشت و تاسه‌باری کردین.
کاک محمد گادانی یه‌کێک بوو له‌و کۆمه‌ڵه که‌سه خه‌باتکارانه‌ی گه‌له‌که‌مان که هه‌ر له هه‌ره‌تی لاوییه‌وه بۆ به‌ختیاریی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌ی پێی‌نایه مه‌یدانی خه‌باتی به‌کرده‌وه‌و تا دوایین هه‌ناسه‌ی ژیانی پڕله شانازییدا بێ‌وچان کۆڵی نه‌داو درێژه‌ی خه‌باته پیرۆزه‌که‌ی به هاورێ‌و هاوسه‌نگه‌ره تێکۆشه‌ره‌کانی سپارد تا وه‌دیهێنانی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی 2ی رێبه‌ندان له خه‌بات و به‌رخودان به‌رده‌وام بن.
ئامانجه‌کانی رێبه‌ندانی کۆمار لای هاورێی کۆچکردوومان به‌راده‌یه‌ک به‌رز بوون که ته‌نانه‌ت کۆچه ناوه‌خته‌که‌شی له‌م مانگه پیرۆزه دابوو.
ئێمه‌ی ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و په‌نابه‌ر له وڵاتی تورکیه به‌بۆنه‌ی کۆچی هاورێی جوانه‌مه‌رگی ئازادیی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌مانه‌وه سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشکه‌شی کادر، پێشمه‌رگه، ئه‌ندام، لایه‌نگرانی حیزبه تێکۆشه‌ره‌که‌مان، بنه‌ماڵه‌ی شۆرشگێرپه‌روه‌ری گادانی به‌گشتی و هاورێی ماندووی نه‌ناس، کاک جلیل گادانی ده‌که‌ین و خۆمان له خه‌میاندا به شه‌ریک‌و به‌شدار ده‌زانین.
رووحی شاد.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له تورکیه
17/02/2008
کۆتایی یه‌کانی ساڵی 2007ی زایینی(مانگی دیسامبر) ده‌رفه‌تێک بۆ ئێمه‌ی دووره وڵات هه‌ڵکه‌وت هه‌تا سنووره‌کان ببرین و له‌و په‌ری ئاوه‌کانه‌وه خۆمان بگه‌یه‌نینه‌وه خاکی کوردستانه ره‌نگینه‌که‌مان.هه‌رچه‌ند بیانووی سه‌ره‌کی بۆ گرتنه به‌ری ئه‌و رێگا دوور و درێژه دیداری دایک و باوک و خوشک و براو خزمان بوو که دیاره ئه‌وانیش هه‌ر ده‌بوایه سنووری ده‌ستکرد ببه‌زێنن هه‌تا بتوانن به دیدارمان شاد بن،به‌ڵام له په‌نا ئه‌وه‌ش دا مه‌به‌ستی دیکه خۆیان حه‌شار دابوو که لێره دا زیاتر ئه‌وان دێنه به‌ر باس.

كوردستان‌و كورد: رێكه‌وتی 25/11/86 له پاركی جه‌نگه‌ڵیی شاری شنۆ رێوره‌سمێكی تایبه‌ت به رۆژی جیهانیی والنتاینه‌وه
PNA - پیاوێكی به ره‌گه‌ز تورك كه خه‌ڵكی پارێزگای (ئۆردو)ی توركیایه به خاوه‌ن درێژترین لوت له جیهان ناسراوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو سه‌یروسه‌مه‌ره ناوی له كتێبی گینس تۆمار نه‌كراوه.
له ئاڵمانیه‌وه: محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌لی رۆژی 7/2/2008 سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی ئاڵمان له نوسراوه‌یه‌کی فه‌ڕمیدا که له لایه‌ن به‌رپرسی یه‌که‌می سه‌ندیکا، "میشائیل کۆنکن" بۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندیدار به کاروباری دادوه‌ری له حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران "مه‌حمودی هاشمی شاهرودی" ناردراوه،
داوا ده‌کات ئه‌م حوکمه هه‌ڵوه‌شینرێته‌وه‌و عه‌دنان حه‌سه‌نپوریش هه‌رچی زووتر ئازاد بکرێ.
له درێژه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌دا، کۆنکن، به‌رپرسی VDJ ده‌نوسێ: دام و ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی ئێران ئیجازه‌ی ئه‌وه‌یان نیه ئازادیه‌کانی راده‌ربڕین که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دیاری کراون و رێزیان لێده‌گیرێ، پێشێل بکه‌ن. کۆنکن ده‌نوسێ: "من داوا له وه‌زیری داد ده‌که‌م که ئه‌م هاوکاره‌مان، عه‌دنان حه‌سه‌ن پور بخاته به‌ر لێبوردنه‌وه. رۆژنامه‌نوس عه‌دنان حه‌سه‌ن پور به تاوانگه‌لی جاسوسی، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاتی ئێران، تێکدانی ئه‌من و ئاسایش و بڵاوکردنه‌وه‌ی پڕوپاگانده‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی و ... ساڵی ڕابردو له ئێران به ئیعدام مه‌حکوم کراو ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م حوکمه له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه ته‌ئیدکرا. له کۆتای ئه‌م نامه‌یه‌دا هاتوه که عه‌دنان حه‌سه‌ن پور بۆیه که‌وتۆته به‌ر ئه‌م حوکمه، چونکه له سه‌ر کێشه‌ی کورده‌کان له ئێران‌دا راپۆرت و هه‌واڵی نوسیوه و له ناوخۆی ئێران و داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی و به تایبه‌تی له ده‌نگی ئه‌مریکادا بڵاوی کردونه‌وه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین که نوسینی ڕه‌خنه‌گرانه نه‌ک هه‌ر تاوان نییه به‌ڵکو ئه‌رکی سه‌رشان و کاری ڕۆژانه‌ی هه‌مو رۆژنامه‌وانێکه له دنیادا. هه‌ربۆیه داواده‌که‌ین که له هیچ وڵاتێک و له هیچ کوێیه‌کی دنیادا هه‌واڵنێران و ڕاپۆرتنوسان نابێ ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی چونکه راپۆرتیان داوه یان هه‌واڵیان ناردووه، دادگایی یان زیندانی بکرێن.
http://www.pressrelations.de
كوردستان و كورد: ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی 182ی فێرگه‌ی سیاسی نیزامی پاش ماوه‌ی چه‌ند مانگ راهێنانی پۆلێك له لاوانی به هه‌ست و نیشتمانپه‌روه‌ر، به سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێهات.
له لایه‌ن به‌ڵێن ساڵح |
ده‌قی وتووێژه‌كه - 928KB دایـبـه‌زێـنه - دابگره (Real) ![]()
ده‌قی وتووێژه‌كه - 928KB دایـبـه‌زێـنه - گوێبگره (Real)
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی ویسـتوویانه خۆیان بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی
![]() |
خالیدی عه‌زیزی |
مه‌جلیسی شـورای ئێران كاندید بكه‌ن له لایه‌ن شـورای نیگه‌هبانه‌وه ناویان لادراوه، زۆربه‌یان له چاكسـازیخوازه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ خالیدی عه‌زیزی به‌رپـرسی په‌یوه‌ندیـیه ده‌ره‌وه‌یـیه‌كانی حزبی دیموكراتی كوردسـتان سـازكردووه.
خالیدی عه‌زیزی ده‌ڵێت ڕیفۆرمسـته‌كان له ئێران خۆیان باش ڕێـكـنه‌خسـتووه و هه‌روه‌ها ڕابه‌رێـكیان نیـیه پـێشـه‌وایی‌یان له هه‌ڵـبژرادنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانیدا بكات.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.
سه‌رچاوه : به‌شی کوردی ده‌نگی ئامریکا
ئاژانسه‌كان:
راپۆرته هه‌واڵییه‌كان رایانگه‌یاند خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له‌چه‌ند وڵاتێكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هۆی زیانێكه‌وه كه به‌ر یه‌كێك له‌كێبڵه دفنكراوه‌كانی ناو ده‌ریای ناوه‌راِست كه‌وتووه.
تووشی گرفت بووه. ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی پچڕانی هێڵه ئینته‌رنێتییه‌كانی زۆر له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
له‌میسر به‌رپرسێكی حكومی رایگه‌یاند %70ی تۆڕی نیشتمانی ئینته‌رنێت له‌كاركه‌وتووه‌و چاكردنه‌وه‌یشی چه‌ند رۆژێكی ده‌وێت.
له‌هیندیش %60ی خزمه‌تگوزاییه‌كه له‌كاركه‌وتووه‌و كێشه‌كه هه‌ر یه‌ك له‌دوبه‌ی‌و كوه‌یت‌و سعوودییه‌یشی گرتۆته‌وه.
به‌رپرسێكی كۆمپانیای "دی ی‌و" بۆ خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت رایگه‌یاند كه یه‌كێك له‌كێبڵه سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر‌و بالیرمۆی ئیتاڵیا گرفتی تێكه‌وتووه‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی وه‌ستانی خزمه‌تگزوزارییه‌كه له‌وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
جێیباسه له‌هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان كێشه رووبه‌ڕووی هێڵه‌كانی تۆڕی په‌یوه‌ندیی هاوڵاتییان بووه‌ته‌وه‌و له‌مڕۆوه هێڵه‌كان تووشی خاوبوونه‌وه بوون. به‌ڵام تائێستا له‌كوردستان هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه. سه‌رچاوه: هاوڵاتی
عزت پیرانی
بیش‌تر از یک سال و چند ماهی است، دو بخش شدن حزب دمکرات برای همهء آنهایی که از پیام این دو بخش شدن الهام گرفته اند و زیر شعار به هم نزدیک شدن فصل غم انگیزی است واین
ژماره‌ی تازه‌ی "تیشك" گۆڤاری سیاسی، روشنبیری‌و گشتیی كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌و فێركردنی حیزبی دێموكراتی كوردستان ساڵی هه‌شته‌م، سه‌رماوه‌زی 1386 له 140 لاپه‌ره‌دا، بڵاو بۆوه.
گۆڤاری تیشک ژماره 21
ژماره‌ی 18ی"ژنان" گۆڤاری یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، سه‌رماوه‌زی 1386، به‌رامبه‌ر به دیسامبری 2007 له 62 لاپه‌ره دا چاپ‌و بڵاو بۆوه، ئه‌م ژماره‌یه کۆمه‌ڵێک بابه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و هه‌واڵ و کاروچالاکی یه‌کیه‌تی ژنانی له خۆ گرتووه.
|
|

به بۆنه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان جوانترین پیرۆزبایی له خه‌ڵکی کوردستان و دۆستان و لایه‌نگران و به تایبه‌ت ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ده‌که‌ین و سڵاو ده‌نێرین بۆ دامه‌زرێنه‌رانی کۆماری کوردستاندرێژه‌ی بابه‌ت...






قادر وریا


















032108.gif)







ـ